بەهۆی ناوبژیوانەوە.. کەناڵێکی ئێرانی زیاتر لە 100جار پەخشی پریمەرلیگی ڕاگرتووە

مەیسی ئیلیس، یاریدەدەری ناوبژیوانی سەرەکی لە ڕوبەڕوبوونەوەی یونایتد و تۆتنهام

کەناڵی فەرمی ئێران یاری لوتکەی نێوان مانچستەر یونایتد و تۆتنهام هۆتسپێرز پەخشدەکات، بەهۆی دەرکەوتنی جەستەی ناوبژیوانێکی کچەوە 100 جار زیاتر پەخشی یارییەکە ڕادەگرن.

یەکشەممەی ڕابردوو یاری هەفتەی 31 و لوتکەی پریمەرلیگ لەنێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام هۆتسپێرز ئەنجامدرا، شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک براوەبوون.

یەکێک لە ستافی ناوبژیوانان کچێک بوو بەناوی سیان مەیسی ئیلیس، کە ئەرکی ناوبژیوانی یاریدەدەری پێبەخشرابوو “لاینمان”، بەڵام ئەم ناوبژیوانە بەبێ ئاگاداری خۆی گەورەترین کێشەی بۆ بینەرە ئێرانییەکانی یارییەکە دروستکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دەیلی میرەر، کەناڵی فەرمی ئێران پەخشی یارییەکەی گواستووەتەوە و بەهۆی ئەوەی ئالیسی ناوبژیوان شۆرتێکی کورتی لەبەردابووە و قاچەکانی دانەپۆشراوبوون، بەرپرسانی کەناڵەکە لەهەر دەرکەوتنێکی ئەو جەمسەرەی یاریگا کە ئالیسی

سیان مەیسی ئیلیس لە کۆتایی ڕوبەڕوبوونەوەی یونایتد و تۆتنهام تەوقە لەگەڵ مۆرینیۆ دەکات

لێوەستاوە پەخشیان ڕاگرتووە، وەک تێبینیکراوەو لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا 100جار زیاتر پەخشییان ڕاگرتووە.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکان لە ئێران، نابێت هیچ پێگەیەکی جەستەی ئافرەتان لە کەناڵەکانەوە پەخشبکرێت، تەنانەت لە ڕابردوودا کێشەیان لەگەڵ پەخشکردنی لۆگۆی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیدا هەبووە، کە تیایدا گورگێکی مێینە بوونی هەیە و گووانەکانی دیارن.

بابەتی پێشتر

"ژمارەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر زیاددەكات"

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە سەنتەرێکی چەپلەری دەوێت و سێ یاریزانیان کردووەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share