ئەمشەو مێسی دەبێتە یاریزانێکی سەربەخۆ

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی ئەمشەو بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کۆتاییدێت.

ڕۆژنامەکانی مارکا و موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایانکردووە، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە نەیانتوانیوە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ بوسکێتس و سێرجی ڕۆبێرتۆ بە ئەنجامێکی گونجاو بگەن، بەڵام لەوانە قورستر، ئەمشەو، چوارشەممە بۆندی مێسی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە کۆتاییدێت.

مێسی لە هاوینی 2020ــەوە تاوەکو ئێستا لە ڕێگەی باوکیەوە سەرقاڵی دانوستاندنە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی، سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا بە ئەنجام گەیشتووە و لەدوای گەڕانەوەی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان “کۆپا ئەمریکا” بۆندەکەی بەهەمان مەرج و گرێبەستی پێشوو نوێدەکاتەوە.

ڕۆژنامەکانی مارکا و موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویانە، ئەمشەو کاتژمێر (12:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان کۆتا ڕۆژی بۆندی نێوان مێسی و بەرشلۆنە دەبێت، واتا لەدوای ئەو وادەیە دەبێتە یاریزانێکی سەربەخۆ و بێبەرامبەر، هەر یانەیەک دەتوانێت دانوستاندن بۆ گواستنەوەی بکات.

بابەتی پێشتر

هۆكاری زیادبوونی قەرزەكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ خواستی لەسەر کاڤانی-یە و کێشەیەکی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیرێز لە مباپی توڕەیە

فلۆرینتینۆ پیرێز توڕەیە لە مباپی و بڕیاریداوە لەکاتی نوێکردنەوەى بۆندەکەیدا، چیتر گرنگی پێنەدەن. پیرێز بە هاوکارەکانی وتووە بابەتی…
Total
0
Share