پێنج نیشانەی شێرپەنجەی پێست

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆی دەدەن و کاریگەری مەترسیدار لەسەر پێست جێدەهێڵێت.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، “هەتا بەرکەوتنی تیشکی خۆر زیاتربێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتردەبێت”.

ئاماژە بەوەشدەکەن، “نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پێست سەرەتا لە پەلەکانەوە دەردەکەون و بە سەرنجدانیان باشتر دەتوانیت نەخۆشییەکە دەستنیشانبکرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو برینانەی لەسەر پەلەکان دەردەکەون گەورەن و بە زوویی زیاددەکەن”.

جگە لەو نیشانانەی باسکران پێنج نیشانەی دیکە هەن کە شێرپەنجەی پێستیان پێدەناسرێتەوە لەوانەش:

– دەرکەوتنی خاڵی قەبارە گەورە لەسەر پێست
– خاڵەکان رەنگیان جیاوازە
– خاڵەکان بە تێپەڕبوونی کات قەبارە و رەنگیان دەگۆڕێت
– خاڵی هەڵاوساو
– خوێنبەربوون یان خورانی خاڵەکان.

بە وتەی شارەزایان، “نیشانە سەرەتاییەکان لە ژناندا لە پێیەکانەوە دەستپێدەکەن، بەڵام لە پیاواندا بە زۆری لە پشت و سک دەردەکەون”.

 

بابەتی پێشتر

شوێنەوارێك كە دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی جەژنی قوربانەوە سعودیە داوایەک لە مسوڵمانانی جیهان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
Total
0
Share