توێژەران: کۆرۆنا لە مێشک و ئەندامەکانی تری جەستەدا بۆ چەند مانگێک دەمێنێتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێک لە سەرجەم ئەندامەکانی جەستەدا وەک سییەکان، دڵ و مێشک و زۆرینەی ئەندامە سەرەکییەکانی دیکەدا بۆماوەی چەند مانگێک بمێنێتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری توێژەرانی پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکییەوە کە توێژینەوەکەیان سەبارەت بە توانای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە لە جەستە و ماوەی مانەوەیەتی، بڵاویكردەوە، کۆرۆنا دەتوانێت نەک تەنها لە سییەکاندا بەڵكو کاریگەری لەسەر سەرجەم خانەکانی دیکەی جەستە دروستبکات و بۆ چەند مانگێکیش تیایاندا بمێنێتەوە.

توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا جەستەی 44 کەسیان بەکارهێناوە کە پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

توێژەران بەمەبەستی دیاریکردنی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە بەش و ئەندامە جیاوازەکانی جەستەدا تەکنیکی ورد و تایبەت بە ئاشکراکردنی ڤایرۆسیان بەکارهێناوە، بەدواداچوونیان بۆ هەریەکە لە سییەکان، دڵ، مێشک، گورچیلەکان و ڕژێنەکان کردووە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکەیان، ڤایرۆسەکە لە سەرجەم خانەکانی دەوروبەری مێشکدا هەیە و بۆ ماوەی زیاتر لە 230 ڕۆژ دوای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە کەسی تووشبوودا دەمێنێتەوە.

هەروەها لە سییەکان، ئەندامەکانی ڕاڕەوی هەناسەدان و دڵ و سەرجەم خانەکانی جەستەی کەسی تووشبوودا بڵاودەبێتەوە، بەتایبەت مێشک.

ئەم توێژینەوەیە پاڵپشتییە بۆ توێژینەوەکانی پێشووتر کە باسیان لەوە دەکرد ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاستەوخۆ خانەکانی ماسوولکەی دڵ لەناودەبات، هەروەها کەسی تووشبوو دوای چاکبوونەوەشی کێشەی لە توانای بیرکردنەوە و وەرگرتنی زانیاری و فێربووندا دەبێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین پەرەسەندنی دۆخی كامپی مەخمور دوای هەوڵی تەلبەندكردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە

بابەتی دواتر

سەدر سوپاسی پلاسخارت دەكات و مكوڕە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share