وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا

کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22 ی کانونی یەکەم، لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلەوە ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێکدادانەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی دۆج چارجەر و تانکەرێکدا لە نزیک لوپی دابەزینی ڕێفای مەخمور ڕویداوە و هۆکاری ڕوداوەکەش بۆ تیژڕەوی ئۆتۆمبیلە تایبەتەکە دەگەڕێتەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، بەپێی پێشبینی ئەوان پێدەجێت ئۆتۆمبیلە دۆج چارجەرەکە لە نێوان 180 بۆ 200 ڕۆشتبێت و خۆی کێشابێت بە تانکەرەکەدا و بەهۆی خێرایی پێکدادانەکە تانکەرەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە.

فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشکرد “خەتاباری ڕوداوەکە ٪100 دراوە بەسەر ئۆتۆمبیلە تایبەتەکەدا چونکە تانکەرەکە لە خەتی خۆی ڕۆشتووە و کێشەی نەبووە.

ئەوەی تێبینییە بەلای بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و وەک لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت سەرەڕای تازەی ئۆتۆمبیلە دۆج چارجەرەکە هیچ ئێرباگێکی لە ڕوداوەکەدا نەتەقیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و…
Total
0
Share