هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە ڕۆژانی جەژن قەدەغەکرا

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە ڕۆژانی جەژن قەدەغەکرا.

هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە 20 تاوەکو 25ـی ئازاری 2026، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانی تاوەکو 12:00ـی شەو لەو ڕێگەیانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتوچۆ و سەلامەتیی گەشتیاران لە ڕێگەکاندا” دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەرگای هاوپەیمانییەتی بۆ پارتە سیاسییەکان دەکرێتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو پارتە سیاسییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت هاوپەیمانیەتی  دروست بکەن، لە…
Total
0
Share