شارەوانیی سلێمانی لەبارەی پەناگەی سەگی بێلانەوە روونكردنەوە دەدات

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەركی خۆیان لە دابینكردنی زەوی بۆ پەناگەی سەگی بێلانە جێبەجێكردووە و هەنگاوەكانیشیان لەو رووەوە ئاشكرادەكات.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، سەبارەت بە پەناگەی سەگی بێلانە، سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەركى سەرشانیان جێبەجێكردووە كە دابینکردنی زەوییەکە بە رووبەری نزیکەی پێنج دۆنم و تا رادەیەك رێكخستنی بە هاوكاری چەند دڵسۆزێ.

شارەوانی دەشڵێت، وەک تاکە لایەن لە لایەنە بەشدارەکانی بەرپرس لەم پڕۆسەیە ھەستاوین بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری زۆر، گرنگترینیان:

1- لە ساڵی رابردوودا، نوسراوی فەرمییان کردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی کردنەوەی ھۆبەیەک و ھەروەھا تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پەناگەکە، بەڵام هێشتا بڕیاری تمویل و خەرجكردنی بڕە پارەكە نەهاتۆتەوە.

2- ھەر لە پێناو ھاوشارییانی ئازیز و ئاژەڵانی بێلانەدا، چەند جارێک ئەم بابەتەیان بردۆتە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی و نوسراویان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان کردووە.

3- ئەمە جگە لەوەی چەندین جار پێشوازییان لە رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و ئاژەڵدۆستە بەڕێزەکان کردووە و، بەردەوام هاوكاری هەر كەسێك بوون نیازی درێژكردنی دەستی هاوكاری بووبێت.

4- سەرەڕای كەمیی توانای ماددی و مرۆیی، درێخییان نەكردووە لە بەڕێوەبردنی پەناگەكە و ناردنی ستاف و پەیوەندیكردنی بەردەوامی تیمەكانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.

5- ناوبەناو ئەنجامدانی پرۆسەی كۆكردنەوەی سەگ و، هەروەها ئەنجامدانی نەشتەرگەری نەزۆككردن بۆ سەگەكان لە لایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری.

6- لایەنی تەندروستیی سەگەكان و پرۆسەی نەزۆككردن و، پاكوخاوێنی سەرلەبەری پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەرییەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
Total
0
Share