د. عیزەت سابیر، جێگری وەزیری نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵ و دەنگۆی دەستگیرکردنی بەهۆی ‘تێوەگلانی لە کاری نایاسایی’ لەلایەن هەندێک میدیاوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و لە ئێستادا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بەردەوامە لە کاری ڕۆژانەی خۆی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕوونكردنەوە
چەند ڕۆژێكە هەندێك پەیج و ئەكاونتی بێ خاوەن هەواڵێكی ناڕاستی لەسەر من بڵاوكردووەتەوە كە كاری نایاساییم ئەنجام دابێت و بریاری دەستگیركردنم بۆ درابێت. ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە و من لە ئیستادا لە وەزارەتی نەوت بەردەوامم لە كاری ڕۆژانەی خۆم. ناڕاستیی زانیاریەكە ئەوەیە كۆمپانیای داناغاز گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی کوردستان واژووكردوە نەك وەزارەتی نەوتی عێراق. بۆریی كۆرمۆر و كێڵگەی كۆرمۆر و بەرهەمی كۆرمۆر لای حكومەتی هەرێمە. من لە ڕۆژی دەستبەكاربوونم تا ئێستا هەموو سالێک ئەستۆپاكیی دارایی خۆم پێشكەش بە دەستەی دەستپاكیی عێراق كردووە و هەمیشە ئامادەم بۆ لێپرسینەوە. بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم سكاڵا تۆماربكەم لەسەر ئەو پەیج و ئەكاونتانە.
د. عیزەت سابیر ئیسماعیل
جێگری وەزیری نەوتی عێراق