بە سێ هەنگاو رێگری لە زوو پیربوونی پێستت بکە

گومانی تێدانییە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن دەوروبەری چاو و دەم چرچیان تێدەکەوێت، بەڵام بە چەند رێگەیەک دەتوانیت پرۆسەکە دوابخەیت لەوانەش:

-پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر، ئەمیش لەرێگەی بەکارهێنانی دژە خۆر لە هەموو رۆژەکانی ساڵدا، چونکە تیشکی خۆر دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی پێست و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتردەکات.

-بەکارهێنانی ئەو جۆرە کرێمانەی ماددەی ریتینۆلی تێدایە، بەهۆی ئەوەی ئەم ماددەیە بە دژە پیری ناسراوە، بەڵام نابێت لە رۆژدا بەکاربهێندرێت.

-نووستن بە شێوەی پێویست بە جۆرێک نابێت لە رۆژێکدا کەمتر لە حەوت بۆ هەشت سەعات بخەویت، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر دەردانی کۆلاجین و ئیلستین و رێگریکردن لە پیربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی رابردووی شێرپەنجەی سی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانەوە ئاماری 12 ساڵی شێرپەنجەی جگەرەکێشانی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، جگەرەكێشان…
Total
0
Share