مێشوولە هەڕەشە لە ژیانی نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکات

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری لە مەترسییەکانی پێوەدانی مێشوولە کە چەندین نەخۆشی وەک مەلاریا و تای زینک دەگوێزنەوە و لە کۆتاییەکانی ئەم سەدەیەدا نیوەی دانیشتووانی سەر زەوی گیرۆدەدەکەن.

بە وتەی شارەزاتان، بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی مێشوولەوە بڵاودەبنەوە لە دەیەی داهاتوودا بەرەو زیادبوون دەچن بە تایبەت لە باکووری ئەوروپا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
بەپێی داتاکانی ئاسایشی تەندروستی، تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا دوو هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە و ریکۆردی 20 ساڵی رابردووی تێکشکاندووە.

هاوکات هەر بەپێی داتاکان ساڵی رابردوو دوو هەزار و چوار حاڵەتی مەلاریا لە ئینگلتەرا و وێڵز ئێرلەندای باکوور تۆمارکراون لەناو ئەو کەسانەی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 تەنها هەزار و 369 حاڵەت تۆمارکراوە.

سەبارەت بە پەتای تای زینک 10 هێندەی دوو دەیەی رابردوو بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پیسبوونی ژینگە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆکارن بۆ ئەوەی وەرزی گەرما لە جیهاندا درێژببێتەوە، بەمەش مێشوولە روو لە زیادبوون دەکەن و نەخۆشییەکانیشی کە بەهۆیەوە بڵاودەبنەوە زیاتر دەبن، بە تایبەت لە وڵاتانەی سیستمێکی تەندروستی گونجاویان نییە و هاوڵاتییانیان بەرگریی جەستەیان کەمە.

بابەتی پێشتر

لە 24-4-2024 چەند منداڵ لەدایكبوون؟

بابەتی دواتر

نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی چوار دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share