توێژینەوەیەک کێشەکانی مێشک لە دوای کۆرۆنا ڕووندەکاتەوە

کێشەکانی مێشک لەناو تووشبووانی کۆرۆنادا زۆرترین بڵاوبوونەوەیان هەیە، تەنانەت لەناو ئەوانەی کە نیشانەکانی پەتاکەیان بە سووکی تێدا دەردەکەوێت، توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان ئەو دوو کێشە تەندروستییە ڕووندەکاتەوە.

زانایان نیشانەی پرسیار لەسەر ئەو پەیوەندییانە دادەنێن کە کێشەی ئاڵۆزبوونی مێشک و بیرکردنەوە لەگەڵ پەتای کۆرۆنا دەبەستن بەیەکەوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانە دەداتەوە و ئەو هۆكارانە ڕووندەكاتەوە کە دەبنەهۆی تێکچوونی بیرکردنەوە و سەرنجدانی کەسەکان دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا.

پێگەی CBS42ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ ئاشکرایانکردووە کە “کێشەکانی مێشک بەهۆی کاریگەریی کۆرۆناوەن لەسەر ئەو پەردە شلەیەی دەوری مێشکی داوە”.

دەشڵێن، کۆرۆنا وەک هەر بەشێکی دیکەی جەستە لە کاتی تووشبووندا هێرش دەکاتەسەر مێشک هاوشێوەی ئەندامەکانی دیکە و گۆڕانکاری لە پەردەی شلەی دەوری مێشکدا دەکات.

بەپێی توێژینەوەکە، کەسی تووشبوو بەهۆی گۆڕانکاری لەو بەشەی مێشکیدا تووشی هەندێک حاڵەتی بیرچوونەوە یان نەمانی توانای سەرنجدان دەبێت هاوشێوەی ئەو کەسانەی نەخۆشیی بیرچوونەوەیان هەیە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە باسی لەوە کردووە، ئەو ئەنجامانەی پێیانگەیشتوون سەرەتایین بەڵام دەکرێت وەک هەنگاوێکی گرنگ لێیانبڕاونرێت بۆ تێگەیشتن لەوەی کۆرۆنا چۆن کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر: تورکیا بۆردومانی بارەگاکانی پەکەکەی کرد و ژمارەیەک گەریلا و بەرپرسێک شەهیدبوون

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی بەهۆی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share