كەمتر لە 50 توشبوو و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 49 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكاندا تۆماركراون و تەنها یەك توشبووش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، سێ هەزار و 144 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 49 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 944 توشبوو چاكبوونەتەوە و یەك توشبووش گیانی لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 105 هەزار و 550 كەس، لەو ژمارەیە 92 هەزار و 525 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 455 توشبووش گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر…
Total
0
Share