رەجەب تەیب ئەردۆگان سوێندنی یاسایی دەخوات

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی گەورەدا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا سوێندی یاسایی بخوات.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی وڵاتەکە لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا سوێندنی یاسایی دەخوات و دواتر لە رێورەسمێکدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت پلانی حکومەتەکەی ئاشکرادەکات”.

لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆگان، 21 سەرۆکی دەوڵەتان و 13 سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لە پۆستی جیاوازدا بەشداری دەکەن.

لەسەر ئاستی عێراق بڕیارە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و لە هەرێمی کوردستانیشەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەشداربن.

لە دوای کۆتایی هاتنی رێورەسمەکە چاوەڕێ دەکرێت ئەردۆگان کابینەی حکومەتەکەی رابگەیەنێت و یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ وەزیرەکاندا سازبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان دایەوە

میدیاکانی ئێران باسلەوەدەکەن، کەمێک لەمەوبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان لە گورگان و ئازادشەهر،…
Total
0
Share