ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەو دوو گەڕەکەی حکومەتی سوریا هێرشیان دەکاتەسەر پڕن لە دانیشتووان و زۆرینەیان خەڵکی عەفرینن کە بەزۆر کۆچیان پێکراوە و ماوەیەکیش لەلایەن هێزەکانی سەر بەو وەزارەتەوە گەمارۆی توندیان خرابووە سەر.
دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەی کورد پابەندبووە بە رێککەوتنی 1ی نیسانەوە و هەوڵی زۆری بۆ گفتوگۆ داوە، بەڵام لایەنەکەی دیکە پابەند نەبووە و وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا هەموو دەرگایەکی گفتوگۆی داخستووە.