وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سێ وڵات لە هەوڵدان کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران ڕێکبخەن

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دوو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، وڵاتە نێوەندگیرەکانی تورکیا، میسڕ و پاکستان لە هەوڵدان لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران ڕێکبخەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئێران کراوەیی خۆی بۆ دانووستانەکان نیشانداوە، بەڵام تا ئێستا ڕازینەبووە کە لە ‘ئیسلام ئاباد’ کۆببێتەوە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشداوە، تاران نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی واشنتن گەیاندووەتە وڵاتانی نێوەندگیر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share