خاوەنی پاڵاوتگەیەکی سووتەمەنی لە کەرکوک کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێك لە شاری کەرکوک لە ناو باخەکەی خۆیدا کوژرا کە خاوەنی پاڵاوتگەی سووتەمەنییە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “هاوڵاتییەک بە ناوی (ئ،ع،ف) کە خاوەنی پاڵاوتگەی سوتەمەنییە، کاتژمێر 3:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نێو باخەکەیدا نزیک گوندی سەقزلی لەلایەن چەن چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێ دەنگ کوژرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیارییەکان چەکدارەکان دوو فیشەکیان ناوە بە سەری کوژراوەکەوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون”.

ئاشکراشیکرد، “پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە و بەدوای سەرەداوەوەیە تا بیانگەیەنێت بە بکوژەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share