شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، داهاتەکە 10 ملیار و 515 ملیۆن دینار بووە.

سایتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی داهاتەکە بەم جۆرە بووە، بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 هەزار و 525 دینار بووە، بەجۆرێك كە 61%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 39%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 0%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.

لە 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟
كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بەشداربووان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشدەكرێن بەبێ ئەوەی…
Total
0
Share