هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاتژمێرێک هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەکانەوە قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ رۆژی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان بڵاوکردەوە و بەم چەند خاڵەی خوارەوە، خستوویەتییەڕوو:

1- هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناو شاری سلێمانی لە رێگەی بازگەکان و سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە رۆژی یەکشەممە 21ـی 9ـی 2025، لە کاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 جگە لە رۆژانی هەینی قەدەغەیە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی لۆد، قەرەباڵغی، گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ. جێبەجێکردنی ئەم کارە لە ئەستۆی مەفرەزەکانی بەشی هاتوچۆی بازگەکان و هەردوو هاتوچۆی ناو شار (رۆژهەڵات و رۆژئاوا) جێبەجێدەکرێت جگە لە قەدەکردنی هاتنەناوەوە، لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێت بەرامبەر هەر سەرپێچییەکی دیکە.

2- داوا لە شۆفێران دەکەین، رەچاوی خێراییەکان بکەن لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەردەم سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و ئاگاداریی زیاتریان هەبێت بۆ منداڵان و پیادەڕەوەکان.

3- داوا لە شۆفێرانی ئەو پاسانە دەکەین کە خوێندکاران دەگوازنەوە، رەچاوی ژمارەی یاسایی خوێندکاران لەناو پاسەکانیان بکەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن، رێگە بە منداڵان نەدەن بەشێک لە جەستەیان لە جامەکان دەربکەن و لەجێی خۆیان دابنیشن، لەکاتی سەرکەوتن و دابەزین لەبەردەم خوێندنگەکان، ئاستەنگ و لۆد دروستنەکەن و مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناو شار، لە کاتی سەرپێچیکردنی شۆفێرەکان، لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share