بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، رێژەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ لە 1.5% ەوە بۆ 10% بەرزبووەتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرهەم جوتیار ئەگەر نەچێتە کەرتی پیشەسازییەوە لە نەبوونی بازاڕە ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانی زیاندەکات، هەربۆیە لە هەموو رووەکانەوە وەبەرهێنان یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان لە هەموو سێکتەرەکاندا بە تایبەت سێكتەری کشتوکاڵی.
باسیلەوەشکرد، لەم کابینەیەی حکومەتدا وەبەرهێنان لە سێکتەری کشتوکاڵی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی داتایەکی دەستەی وەبەرهێنان رێژەکەی لە لە 1.5% ەوە بۆ 10% بەرزبووەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووەمین کۆڕبەندى نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.