بەیانیی ئەمڕۆ کرێکارێک لە چەمچەماڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
مەریوان عەزیز کە کرێکاری لەبغکردن بووە، لەکاتی کاردا “مەستەرە”ی دەستی بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە و کارەبا گرتوویەتی.
ئەو کرێکارە خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵە لەدایکبووی 1988ـە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.