دوای بەدواداچوونێكی تۆڕی میدیایی ئێستا شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خێزانێكی دەربەدەر لە هەولێر دابیندەكرێت

خێزانێكی دەربەدەر لە هەولێر

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونێكی لەسەر خێزانێكی پێنج كەسی لە شاری هەولێر بڵاوكردەوە كە لە ماڵەکەیان دەرکراون و بەهۆیەوە لەبەردەم بینای پارێزگای ئەو شارە دەمێننەوە، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا شوێنی مانەوەیان بۆ دابینبكات.

بەختیار کەریم، سکرتێرى ڕۆژنامەوانیى پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، دواى بڵاوبوونەوەى گرتەڤیدیۆیەک کە ژنێک بە خۆى و پێنج منداڵییەوە بەهۆى هەژارى و بێتوانایی نەیتوانیوە کرێى خانوو بدات و خاوەنى خانووەکە لە ماڵەکەیان دەریکردوون، ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر خێزانەكە لەلایەن تیمى نووسینگەى پارێزگارەوە ئەمشەو بران بۆ هۆتێل.

دەشڵێت، سبەینێش خانوویان بۆ دابیندەکرێت و کرێى مانگانەى خانووەکەشیان لەلایەن پارێزگاوە بۆ دابیندەکرێت و تەواوى پێداویستی و کێشەکانیان چارەسەردەکرێت.

سكرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگای هەولێر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختی لەوەكردەوە كە ڤیدیۆكەیان لە تۆڕی میدیایی ئێستاوە بینیوە و، جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی خێزانەكە كردەوە.

بابەتی پێشتر

ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

له‌ پردێ شه‌ش كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لۆگۆیەكی دیكە لە تاكسی دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جیاكردنەوەی كاركردنی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار ئامادەكاری بۆ لێدانی لۆگۆیەكی…
Total
0
Share