سەرۆكی عەشیرەتی هەركی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

شێخ جەوهەر محێدین ئاغای هەركی

سەرۆكی عەشیرەتی هەركی پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوادەكات لە هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی داهاتوودا دەنگ بە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بدەن.

شێخ جەوهەر محێدین ئاغای هەركی، سەرۆكی عەشیرەتی هەركی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “كۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خۆشەویستانمان لە عەشیرەتی هەرکی و ئازیزانم لە عەشیرەتەکانی دۆست و نزیک بەپێویست و گرنگی دەزانم کە داوا لە بەڕێزتان بکەم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیاروایە لە (10ی تشرینی یەکەمی 2021) بەڕێوەبچێت، بەشدارییەکی کارابکەن و دەنگبدەن بە لیستی هاوپەیمانیی کوردستان کە لەلایەن برای بەڕێزمان (قوباد تاڵەبانی)یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت”.

دەشڵێت، “ئەم هەڵبژاردنە مێژووییە و دەتوانین پێگەی گەلەکەمان لە عێراق-دا بچەسپێنین و مافە بەدینەهاتووەکانمان بەدەستبهێنین. تاکە ڕێگاش متمانەکردنە بە لیستی هاوپەیمانیی کوردستان کە بە هاوپەیمانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان) پێکهاتووە. بۆیە ئەرکێکی پیرۆزی مرۆیی، نەتەوەیی، ئایینییە کە پێکەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی نەتەوەکەمان و هاوپەیمانیی کوردستان بە دەنگێکی بەهێز و زۆرەوە سەربخەین”.

سەرۆكی عەشیرەتی هەركی جەختدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “خەڵکی خۆڕاگر و تێکۆشەری دەڤەری بادینان و هەروەها ئازیزانمان لە سنووری پارێزگاکانی موسڵ و هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) وەک هەمیشە پارێزەری تەبایی و یەکڕیزیی نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاجیاکانی کوردستان و عێراقە، متمانەی تەواومان بە کار و بەرنامە چاکسازییەکانی هەڤاڵ و برامان کاک (بافڵ تاڵەبانی) هەیە، بۆیە بە جۆش و خرۆشەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی لەناو لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بدەن”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، بۆ هەمیشە لەگەڵتان دەبین و ئێوەش ویژدانتان ئاسوودەبکەن و لەگەڵ لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەی دادگاییکردنی گۆهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئامادەبوون…
Total
0
Share