پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵێکی ئۆردوگای چۆمان ئاگر کەوتەوە و هۆکاری ئاگرکەش شۆرتی کارەبا بووە.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چوارقوڕنەدا هاتووە، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆردوگای چۆمانی سەربە چوارقوڕنە کەوتەوە و زیانەکان تەنها ماددیی بوون.
راشیگەیاندووە، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و لە ئێستادا کۆنترۆڵکراوە.