ئەمریكا داوا دەكات لە ئەمساڵدا هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجامبدرێت

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوا دەكات ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

ئالینا رۆمانۆوسكی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی قسەی كردووە و دەستخۆشی لێكردوون لەبارەی “دیالۆگی سەركەوتوویان.

هاوكات باس لە هەنگاوەكانی چاكسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكات و پێویستە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان پێش كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

راشیگەیاندووە، هانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی داوە لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش و لە پێشینە لەوانە چاكسازییەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە و مافەكانی مرۆڤ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پێش كۆتایی ئەمساڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی ئەمریکا پاڵپشتیکردنی سلێمانییان لە پەرەپێدانی کلتور و ڕۆشنبیری تاوتوێکرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە، تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ…
Total
0
Share