دوو خوشك بە تۆمەتی كوشتنی دایك و برایەكیان لە دهۆك دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دوو خوشكی داواكراو لە دهۆك دەستگیركران بە تۆمەتی كوشتنی دایك و برایەكیان.

تۆمەتبارەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داواكراو بوون، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری تکریت دایک و برایەکی خۆیان سەربڕیبوو و لاشەکانیان سووتاندبوون.

میدیایەكی نزیك لە پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاسایشی هەولێرەوە ڕایگەیاند، دوای رووداوەکە ئەو دوو خوشکە لە تکریتەوە بەرەوە هەولێر و پاشان بەرەو دهۆک ڕایانکردبوو تا خۆیان بگەیەننە توركیا، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی سنووری ئەو پەروەردانەی بایکۆتی دەوامیان کردبوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کە پێشتر بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدابوو، ساڵنامەی…
Total
0
Share