بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە کەرکوک تەقییەوە

ئەمشەو بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە شاری کەرکوک تەقییەوە و ئاگری گرت و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمشەو بۆرییەکی غاز لە ناوچەی باجوانی رۆژئاوای کەرکوک تەقییەوەوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆریەکە بۆری گواستنەوەی غازە لە نەوتی باکوورەوە بۆ کۆمپانیای غازی باکوور، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
Total
0
Share