له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد.

نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکان دەکەن، ئەمڕۆ شەممە لیژنەکانی قائیمقامییەتی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی پێنج کەسیان لەکاتی دەستکاریکردنی پێوەره‌كان ده‌ستگیركردووه‌ لە یەکێك لەگەڕەکانی شاری هەولێر.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ دوای دەستگیکردنیان دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەل و پەلانەشی کارەکەیان پێ ئەنجامداوه‌ گیراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمتباره‌كان کراوەته‌وه‌ و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا.

بابەتی پێشتر

بایدن و پوتن لەسەر دۆخی ئۆکرانیا ڕێککەوتن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویدا جامی جیهانیی به‌ده‌ستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share