وەزیری دارایی: لەگەڵ بەغداد رێككەوتن لەسەر نەوت و بودجە كراوە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد رێككەوتن لەسەر نەوت و بودجە كراوە و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق بۆ وەبەرهێنان رێژەیەكی باش دیاریكراوە و بەوەش دەرفەتێكی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان كە كۆمپانیا بیانییەكان وەبەرهێنەری بیانی سوودی لێوەربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ شاندێكی باڵای ئابوری و بازرگانیی ئەڵمانیادا كۆبووەوە و رایگەیاند كار ئاسانی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی كراوە لەوانە لێخۆشبوون لە باج و گومرگ و ئاسانكاری لە هێنانی سەرمایە و دابینكردنی زەوی، وتیشی، “لەئێستادا سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنانین بە جۆرێك زۆرترین كارئاسانی و دەرفەت بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی بیانی بڕەخسێنێت تا سەرمایەكانیان لەهەرێمی كوردستان بەگەڕبخەن”.

لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا وەزیری دارایی رایگەیاند، سەردانی ئەو شاندە لەم كاتەدا زۆر گونجاوە كە هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆر لە كێشەسیاسیەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەركردووە و لەسەر نەوت و بودجە رێككەوتن كراوە و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق بۆ وەبەرهێنان بەڕێژەیەكی باش دیاریكراوە بەوەش دەرفەتێكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان رەخساوە تا كۆمپانیا و وەبەرهێنەری بیانی سوودی لێوەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان: ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری رایدەگەیەنێت، ” ئەو کەناڵانەی رووماڵی رووداوی کوشتن دەکەن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”. لە نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری…
Total
0
Share