شێخ جاسم ئاراستەی لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ لەندەن دەگۆڕێت

شێخانی قەتەر ڕەنگە ئارەزووی خۆیان لە کڕینی مانچستەر یونایتدەوە بۆ کڕینی تۆتنهام بگۆڕن، بەتایبەتی ئەگەر سێر جیم ڕاتکلیف لە هاوکێشەکە نەکشێتەوە.

خولی سێیەم لە پێشکەشکردنی ئۆفەرەکان کۆتاییهات و نرخی یانەی مانچستەر یونایتدی گەیاندە نزیکەی پێنج ملیار پاوەند، بڕیاریشە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەفەرمی ناوی ئەو سەرمایەدارە ڕابگەیەنرێت کە دەبێتە خاوەنی یانە ئینگلیزییەکە.

سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن، سێر جیم ڕاتکلیف گرەوەکە لە شێخانی قەتەر بباتەوە و ببێتە جێگرەوەی خێزانی گلایزەرس.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)، شێخ جاسم بن حەمەدی خاوەنی بانکی ئیسلامیی قەتەر ئەگەر نەتوانێت مانچستەر یونایتد بکڕێت، سەرنج دەخاتە سەر یانەی تۆتنهام لە شاری لەندەن.

شێخەکەی قەتەر حەز دەکات یەکێک لە یانەکانی خولی ئینگلیزی بکڕێت، سەرەڕای ئەوەی کاربەدەستانی وڵاتەکەی خاوەندارێتی یانەی پاریس سان جێرمان دەکەن، بەڵام ئەو پێیوایە وەبەرهێنان لە پاریس ئامانجە گەورەکان ناپێکێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
Total
0
Share