فیلیپی ماسا: میک بووەتە قوربانیی ناوی شوماخەر

فیلیپی ماسا شۆفێری دێرینی بواری فۆرمولا 1 پێیوایە، میک شوماخەر-ی کوڕی مایکڵ شوماخەر-ی ئەفسانە کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ناوی باوکیەوە.

ماسا لەچاوپێکەوتنێکدا بە “دای ڤێڵت”ی ڕاگەیاندووە، “بەشێوەیەکی گشتی ناوی شوماخەر بووەتە بارگرانی لەسەر میک، لەلایەکەوە یاریدەی دەدات بۆ پەیداکردنی سپۆنسەر و پاڵپشتیی چواردەورەکەی، لەلایەکی دیکەوە وایکردووە خەڵکانێک چاوەڕوانی زۆری لێبکەن، داوای ناسناوی وای لێدەکەن مەحاڵە بەم جۆرە بەدەستبێت، حاڵی حازر ئوتۆمبێلەکەی زۆر خراپە، پێویستە چاوەڕێ بکەین تاوەکو ئوتۆمبێل و تیمێکی باشتر و شۆفێرێکی هاوکاری باشتری دەبێت”.

میک شوماخەر وەرزی ڕابردوو پلەی یەکەمی فۆرمولا 2ی بەدەستهێنا، لەم وەرزەدا شۆفێری بۆ تیمی هاس دەکات لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1، بەڵام نەیتوانیوە لەئاستی ئەو ناوە گەورەیەدا بێت کە باوکی لە بوارەکەدا بەدەستیهێناوە.

مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی فۆرمولا 1، لە ساڵی 2012وە بەهۆی کەوتنی لەیاریی خلیسکانی سەربەفر دووچاری کێشەی تەندروستیی قورس بووە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لەبەرچاوان ونبووە.

شوماخەری باوك حەوت جار بووەتە پاڵەوانی جیهان لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1.

بابەتی پێشتر

لیبرۆن جەیمس بەهۆی کۆرۆناوە دووردەخرێتەوە

بابەتی دواتر

تەقینەوەی بۆمبێكی جەنگی جیهانیی دووەم لە ئەڵمانیا چوار برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا له‌ کێبڕکێکانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامده‌بن و چه‌ندین یاری به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share