بەهۆی پشیلەیەکەوە کورت زووما ژیانی وێران بوو

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیدیێ دیشامپ ڕەخنەی توند ئاراستەی کورت زومای بەرگریکاری یانەی وێستهام یونایتد دەکات و بە “دڕندە” وەسفی دەکات.

دیشامپ لەبارەی کورت زوما و ڕووداوی پشیلەکەوە دەڵێت، “سەرمسوڕما لەو کارە دزێوەی کورت زوما کردی، ئەوە شتێکی قبوڵنەکراوە و نابێت ڕووبدات، وەحشیگەری و دڕەندەییە”.

هەروەها لەبارەی بانگهێشتکردنی بۆ پێکهاتەی فەرەنسا، دیشامپ ڕایگەیاند، “من داداوەر نیم، من لێرەم تاوەکو بەپێی پێوەرە جیاوازەکان یاریزانان بۆ پێکهاتەکانم هەڵببژێرم”.

سەرچاوەکان پێیانوایە، ئەم لێدوانەی دیشامپ بە ئاشکرا دەریدەخات، کە لە ماوەی داهاتوودا بەرگریکارە ڕەشئەسمەرەکە لە پێکهاتەکەکانی بۆ مۆندیالی 2022 دووردەخاتەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تۆمارێکی ڤیدیۆیی کورت زوما لەلایەن براکەیەوە بڵاوکرایەوە، تیایدا دەردەکەوێت لەنێو ماڵەکەی خۆی بە شەق لە پشیلە ماڵییەکەی دەدات، دواتریش بە پێڵاوەکانی بەدوایدا ڕادەکات بۆ ئەوەی لێیبدات و ئازاری پێبگەیەنێت.

دوای ڕووداوەکە، ڕێکخراوی (RSPCA) دەستیان بەسەر پشیلەکەدا گرت و ڕەوانەی یەکێک لە لانکەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵانیان کرد، هەروەها لەلایەن دادگاوە بڕی 250 هەزار پاوەند سزای دارایی بەسەردا زوما-دا سەپێندرا.

کۆمپانیای “ئەدیداس”ی ئەڵمانی یەکێکی دیکە بوو لەو کۆمپانیایانەی، کە بۆندیان لەگەڵ ڕەشئەسمەرەکەی وێستهام هەڵوەشاندەوە.

بابەتی پێشتر

بیلێتی لەبارەی مێسی-یەوە دەڵێت: ویستم بە شەق لێیبدەم

بابەتی دواتر

یەكشەممەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەت دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share