لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سالم لە سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی سالمی سلێمانی لە نزیک بینای سەرۆکایەتی شارەوانی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا کە بەو شوێنەدا تێپەڕبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا ماتۆڕسوارێکیان دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، چوار کەسی دیکەش برینداربوون هێناویاننەتە لای ئێمە و چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت”.

بەپێی زانیارییەکانی ئێستا ماتۆڕسوارەکان سەرجەمیان خەڵکی شاری کەرکوک بوون و بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
Total
0
Share