پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە دزیکردووە و پێشینەی تاوانی دیکەی هەبووە

تۆمەتبارێکی دزیکردن لە سلێمانی دەستگیرکرا کە پێشینەی تاوانی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی دەستگیرکردندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، دوو هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە.

دوای بەدواداچوونی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارەکە دۆزراوەتەوە، وەک پۆلیس ئاماژەی بۆ دەکات، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە ناوی (چ، ش، خ)ـە لەدایكبووی 1985 و پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، دووشەممە مووچەی…
Total
0
Share