پاڵەوانێتی جامی کەنداو رێژەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەسرە بەرزکردووەتەوە

پاڵەوانێتی جامی کەنداو رێژەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەسرە بۆ چەند هێندەی رابردوو بەرزکردووەتەوە.

بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، “ماوەی دوو هەفتەیە و لەگەڵ دەستپێکردنی پاڵەوانێتی جامی کەنداوی 25 لە پارێزگای بەسرە، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ چەند هێندە بەرزبووەتەوە”.

هەر وەک لە خشتەکاندا هاتووە، “لە ئێستادا ژمارەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەسرە و بە پێچەوانەوە بۆ زیاتر لە گەشتێک لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە”.

هەر بەپێی خشتەکە رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەم کە بڕیارە یاری کۆتایی جامی کەنداوی 25 بەڕێوەبچێت دوو گەشتی هاتن و دوو گەشتی رۆیشتن بۆ پارێزگای بەسرە هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە هەفتەیەکدا یەک رۆژ یەک گەشتی هاتن و چوون هەبوو لە سلێمانییەوە بۆ بەسرە و بە پێچەوانەشەوە، کە ئەویش تەنها لە رۆژانی پێنجشەممەدایە.

بابەتی پێشتر

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هیچ كات نەزانراوە داهاتی ئیبراهیم خەلیل چەندە و بۆ كوێ دەچێت

بابەتی دواتر

سودانی و مەكگۆرك كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share