پۆچتینۆ بۆ خاوەنی چێڵسی: هەمووی چاکدەکەمەوە

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی و پێشووی یانەکانی تۆتنهام و پاریس سان جێرمان، ڕەزامەندیی دەربڕیوە وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی وەربگرێت.

ڕۆژنامەی مارکا لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پۆچیتینۆ لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەدایە، چونکە ڕەزامەندی نیشانداوە لە هاوینی 2023وە پۆستی ڕاهێنەری چێڵسی وەربگرێت.

پۆچیتینۆ پلانی داڕشتووە ڕێژەی یاریزانان لە (33)وە بۆ (21) کەمبکاتەوە و دۆسیەی کڕینی جواو فیلێکس، لوکاکو یەکلاییبکاتەوە، هەروەها کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانی مەیسن ماونت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ڕاهێنەرەکەی ئەرجەنتین لەگەڵ تۆد بۆیلی خاوەنی “بلوز” ڕێککەوتنی کردووە و بەڵێنی گەورەی داوە، لە هەمان کاتدا گواستنەوەشی ئاسان دەبێت، چونکە ناوبراو ماڵەکەی لە لەندەن نەفرۆشتووە و ئامادەیە بۆ گەڕانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share