خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت، چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن گرنگترینیان یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەبێت لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی لیڤەرپوڵ یاری لوتکە بەرانبەر مانچستەر یونایتد ئەنجامدەدات، ئەنجامی یارییەکش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پێگەی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دەبێت.

ئیتاڵیا بەهەمان شێوە گەرموگوڕی بەخۆیەوە دەبینێت، یاری لوتکەی هەفتەی 18 لە یاریگای جوسێپی میاتزا لە نێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس دەکرێت.

لە ئەڵمانیا و فەرەنساش یارییەکانی هەفتەی 16 و 20ی بوندس لیگا و لیگا 1 ئەنجامدەدرێن، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری فرایبۆرگ دەکات.

 

جامی سوپەری ئیسپانیا (یاری کۆتایی)

بەرشلۆنە – ئەتلەتیک بلباو (11:00)

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 19)

شیفێڵد یونایتد – تۆتنهام (5:00)

لیڤەرپوڵ – مانچستەر یونایتد (7:30)

مانچستەر سیتی – کریستاڵ پاڵاس (10:15)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 18)

ناپۆلی – فیۆرنتینا (2:30)

کرۆتۆنی – بینیڤێنتۆ (5:00)

ساسولۆ – پارما (5:00)

ئاتالانتا – جێنەوا (8:00)

ئینتەرمیلان – یوڤانتۆس (10:45)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 16)

بایرن میونشن – فرایبۆرگ (5:30)

ئینتراخت فرانکفۆرت – شالکە (8:00)

 

لیگا 1 (هەفتەی 20)

ستاد بریست – ستاد ڕینس (3:00)

لۆریان – دیجۆن (5:00)

نانت – لانس (5:00)

نیس – بۆردۆ (5:00)

ستراسبۆرگ – سانت ئیتیان (5:00)

لیل – ستاد ڕیمس (7:00)

لیۆن – میتز (11:00)

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ: ڕیاڵ مەدرید هەڵەی کرد و ئەوەی زڵاتان دەیکات بە من نەدەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو سێشەممە، چەند ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز لە یاریگاکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەکانی ئینتەر میلان و ڕۆما ڕووبەڕوودەبنەوە. لەچێوەی…
Total
0
Share