كرێكارێك لە بینایەك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

لە شاری سلێمانی كرێكارێك كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو، بەناوی هیوا عەباس حسێن لەكاتی كاركردن لە نهۆمی چوارەمی بینایەكی بازرگانی كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان هیوا عەباس، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، خەڵكی شاری سەقزە و بە مەبەستی كاركردن رووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو.

تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دادەنێین و بەگوێرەی میکانیزمەکە قەرزەکان بەشێوەی…
Total
0
Share