حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاراستەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و یۆنان دەكات

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم ھاوخەمی خۆی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ئێوارەی دوێنێی تورکیا و یۆنان دەربڕی.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دوێنێ ئێوارەی دوێنێ هەینی 30ی تشرینی یەكەم دەربڕی کە بە گوڕی 6.6 پلە لە پارێزگای ئیزمیر-ی ڕۆژئاوای تورکیا و چەند دوورگەیەکی باکووری یۆنان روویدا.

سەفین دزەیی نوسیویەتی، “ھاوخەمی خۆم لەگەڵ ئەوانەی بەھۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە لە تورکیا و دورگەی سامۆسی یۆنان بوونە قوربانی دەردەبڕم. ھاوسۆزم لەگەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان لەم کاتە سەختەدا”.

پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیبووی، “هاوخەمی خۆم لەگەڵ ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی دەریای ئیجە بوونە قوربانی دەردەبڕم. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. هاوسۆزم لەگەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان لەم کاتە سەختەدا”.

ئێوارەی هەینی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلە لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا، بەپێێ ئامارە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 709 کەسی دیکە برینداربوون.

بابەتی پێشتر

یان دەمامک بکە یان 20 هەزار ئامادە بکە

بابەتی دواتر

ئۆپراسیۆنێكی دژ بە داعش لە کەرکوک ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share