تازە لاوێک لە چەمی خاسدا خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئاشکرایکرد، تازەلاوێک لە چەمی خاسدا خنکاوە و ئێستا تیمەکانیان لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەیدان.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کچە ئێوارەی دوێنێ خنکاوە بەڵام درەنگانی شەوی رابردوو بەرگریی شارستانی ئاگادارکراوەتەوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ تەرمەکەی.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی، ئەو کچەی خنکاوە تەمەنی 11 ساڵە، ناوی ئاسیا ئەشرەفە و دانیشتووی پارێزگای هەولێرە.

باس لەوەشکراوە، ئێستا تیمی تایبەتمەند لە بەرگریی شارستانیی راپەڕین سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share