عێراق و ئێران كێڵگەی نەوتیی هاوبەش پەرەپێدەدەن

عێراق و ئێران رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنە بۆ تاوتوێكردنی پەرەپێدانی كێڵگەیی نەوتیی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات.

ئەو رێككەوتنە لەمیانەی كۆبوونەوەی نێوان حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە لەگەڵ جواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێراندا بوو لەمیانەی سەردانكردنیدا بۆ بەغداد.

عەبدولغەنی رایگەیاند، كۆبوونەوە دووقۆڵییەكان بووە هۆی رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەی تاوتوێكردنی پەرەپێدانی كێڵگە هاوبەشەكان بەپێی ناوەرۆكی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها هەماهەنگی لە كەرتەكانی پاڵاوتن، پترۆكیمایی، هەڵكەندنی بیر و راهێنان، بۆیی نەوت و ژێرخان.

وەزیرە ئێرانییەكە ئەمڕۆ گەیشتە بەغداد و لە بەرنامەی سەردانەكەیدا كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی نەوت و كارەبادا هەیە، جگە لە واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوتی هەردوو وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون…
Total
0
Share