ئێران دەیەوێت لە ساڵی ئایندەدا یەک ملیار دۆلار لە سوریادا خەرجبکات

سەرۆکی ژوری هاوبەشی بازرگانی نێوان سوریا و ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامانجیەتی لە ساڵی ئایندەدا ملیارێک دۆلار لە کۆمەڵێک پڕۆژەی بازرگانیدا لە سوریا خەرجبکات.

ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لەلایەن ژوری هاوبەشی بازرگانی نێوان سوریا و ئێران ناڕەزایەتییەکی توندی ئێرانییەکانی بە دوای خۆیدا هێنا، چونکە خەڵکی لە دۆخێکی خراپی ئابوریدان و وڵاتیش لە دەیەوێت لە سوریا پارەیەکی زۆر خەرجبکات.

کەیوان کاشفی، سەرۆکی ژوری هاوبەشی بازرگانی نێوان سوریا و ئێران دوێنێ 18ی ئەیلول ڕایگەیاند، “ئێران دەیەوێت لە چەند پڕۆژەیەکی بازرگانی و بینای نیشتەجێبوون و بوژانەوەی ژێرخانی سوریا، بەتایبەت دیمەشقی پایتەخت ملیارێک دۆلار خەرجکات”.

بە وتەی کاشفی لە ئێستادا لە ژوری هاوبەشی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات 23 کۆمپانیای گەورەی ئێرانی لە سوریا سەرقاڵی وەبەرهێنانن.

ئێستا ئێران لەژێر فشارێکی قورسی ئابوریدایە، تا ئاستێک کە بە ئاسانیش ناتوانێت ئەو پارانە لە سوریا خەرجبکات، چونکە ڕێگری لێدەکرێت لە گواستنەوەی پارەکەی بەهەر شێوازێک بێت، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای بونی فشارەکان ئێران دەستی لەوە هەڵنەگرتووە کە هاوکاری هاوپەیمانەکانی بکات، بەتایبەت پارە بۆ سوریا و سوتەمەنی بۆ ڤانزیۆلا.

بابەتی پێشتر

ئەرمینیا: تەرمی ئەو تیرۆریستانەمان لان كە توركیا ناردوونی بۆ قەرەباغ

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەرپرسێکی کۆشکی سپی سەردانی دیمەشقی کردووە بۆ گرێبەستێک لەگەڵ ئەسەد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share