ملیارێک خرایە سەر مێزی مێسی

سعوودیە دەستبەرداری خەونی یاریکردنی لیۆ مێسی لە شانشینی سعوودیە نابێت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی نووسیویەتی، بەرپرسانی یانەی هیلال پشتبەست بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە بڕی ملیارێک یورۆ-یان پێشکەشی لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین کردووە، تەنها بۆ ماوەی دوو وەرز.

بڕی پێشکەشکراو بە مێسی دوو هێندەی ئەو بڕەیە، کە لەلایەن یانەی نەسڕەوە بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی تەرخانکراوە.

هەموو ئەم زانیارییانەش هاوکاتن لەگەڵ ڕەتکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن خۆرخی مێسی، باوکی یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی.

لەبەرامبەردا ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان تەنها ئەوەی ئاشکراکردووە، تاوەکو مانگی تەموزی 2023 گرێبەستی لەگەڵ “پوڵگا” بەردەوام دەبێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە نوێکردنەوەی نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی نه‌یشن لیگی بڕی

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ 18 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتاڵیا و به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌…
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share