بۆچی لیڤەرپوڵ ناتوانێت یاریزانێکی ناوەند بکڕێت؟

دوای پێکانی تیاگۆ ئالکانتارا، یۆرگن کلۆپ داوای یاریزانێکی جێگرەوەی لە ئیدارەی لیڤەرپوڵ کردووە، بەڵام بەرپرسانی یانەکە سەرکەوتوو نەبوون لە جێبەجێکردنی داواکارییەکەیدا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو، پۆڵ گۆرست، لەم بارودۆخەی ئێستادا قورسە بەڕێوەبەرانی “ڕێدز” بتوانن ناوەندکارێك بە هەمان خەسڵەت و توانای ئالکانتارا دابین بکەن.

گۆرست نووسیویەتی، “گەڕانی لیڤەرپوڵ بۆ یاریزانێکی ناوەند لاوازە، سەرچاوە ناوخۆییەکان لە لیڤەرپوڵەوە ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە قورسە یاریزانێکی گونجاو لە کاتی گونجاودا بدۆزنەوە، بەو چەشنەی کلۆپ داوایکردووە.”

هەروەها دەڵێت، “هیچ نەگۆڕاوە، گەڕانەوەکان هاوشێوەی پێشوو ئاسایین، وا دیارە بەڕێوەبەرانی یانە هەمان بۆچوونی کلۆپیان نییە، پێیان وایە پێکهاتەکەیان تێروتەسەلە.”

بابەتی پێشتر

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە پێرێز توڕەن

بابەتی دواتر

یۆنامی داوای هێوركردنەوەی بارگرژییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share