کەیسی فێڵکردنی دارایی مان سیتی سەریهەڵدایەوە

کەیسی فێڵکردنی دارایی یانەی مانچستەر سیتی جارێکی دیکە خراوەتەوە بەر باس، دوای ئەوەی لە مافەکانی سپۆنسەرکردن لەسەر درێسی یانە بڕێکی زیاتریان لە بڕی دیاریکراو بۆ تەرخانکراوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە “فوتباڵ لیکس”ەوە ئاشکرایکردووە، لە وەرزی 2010-2011 مافی سپۆنسەریکردن لەسەر درێسی یانەی مانچستەر سیتی بە یاسا و بەپێی گرێبەستی واژووکراو چوار ملیۆن پاوەند بووە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بڕەکە هەشت ملیۆنی لە بڕی دیاریکراو زیاترە، واتا 12 ملیۆن بووە.

ئەم هەوڵەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ شێخانی ئیمارات دەگەڕێتەوە و لە شێخ مەنسور بن زایدی خاوەنی یانەی مانچستەر سیتییەوە نزیکن، هەوڵێکە بۆ زیادکردنی داهاتی یانە و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ خەرجییەکان، کۆی گشتی پڕۆسەکەش دەچێتە چوارچێوەی خۆدزینەوە لە یاساکانی یاریی خاوێن.

لەپێشوودا دادگای باڵای وەرزشی لەسەر ئەم کەیسە و چەند کەیسێکی هاوشێوەی یانە ئینگلیزییەکەیان خستە بەردەم لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن، بەڵام سیتیزن لەکۆتاییدا بێ زیان و سزا دەربازی بوو.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس لەبارەی کریستیانۆوە بڕیاری کۆتاییدا

بابەتی دواتر

توخێل: دەستکەوتەکان لەبیرکەن، بیر لە داهاتوو بکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share