وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دیپلۆماتکارانی عێراق سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 34 هەزار پارچەی شوێنەواری لە ساڵی 2019ەوە تاوەکو ئێستا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، “دیپلۆماتکارانی عێراق سەرکەوتوو بوون لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی 34 هەزار و 502 شوێنەوار لە ساڵی 2019ەوە تا ئێستا”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەم پارچانە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، کۆریای باشوور، ئیسپانیا، لوبنان و شارەکانی بێرن، تۆکیۆ، لاهای، بەرلین و رۆما گەڕێندراونەتەوە.”
باسی لەوەکردووە، “هەماهەنگیمان لەگەڵ 10 وڵات هەیە بۆ وەرگرتنەوەی شوێنەوارەکان کە تا ئێستا نەگەڕێندراونەتەوە و مشتومڕ لەسەریان هەیە”.