كاروان یاروەیس: ئەو كاتەی رێككەوتنێكی نوێ دەكرێت بەغداد پارە بۆ مووچە دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی رێككەوتن دەكرێت بەغداد پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تا ئەو كاتەی رێككەوتن دەكرێت بەغداد پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و بۆ ناردنی پارەش بۆ هەرێم بە هەمان میكانیزمی پێشتر دەبێت كە پێشنیازەكە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.

راشیگەیاند، لیژنەیەك بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای بودجە پێكهێندراوە و ئەندامانی لیژنەی دارایی تێیدا بەشدارن تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە و رێككەوتن دەكرێت بەغداد پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی رافیدەین بۆ هاوڵاتییان: خۆتان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێگە ساختەکاندا بەدوور بگرن

بانکی رافیدەین پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەربارەی پێگە ئەلکترۆنییە ساختەکان ئاگادارییان دەکاتەوە. بانکی رافیدەین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share