پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک، سەرکردایەتی و لایەنگرانی حزبەکە دەکات.
محەمەد حەلبووسی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکردایەتی و جەماوەری حزبەکەی کردووە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە دەردەبڕێت.
دەشڵێت، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوونتان بۆ دەخوازم لەو ڕێڕەوە خەباتگێڕییەی کە خزمەت بە گەلی کوردستان و عێراق دەکات.