وەزارەتی دارایی و ئابووری: 200ملیار دینار گەیشتە هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە، “لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی 200ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکراینەکردووە بڕە پارەکە بەمەبەستی دابینکردنی مووچە خەرجدەکرێت یاخود بۆ پرۆژەی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون…
Total
0
Share