وەزارەتی بازرگانی: بەشی یەکەمی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2025، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە لەم نزیکانە، بڕەپارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گەیشتنی ئەو بڕەپارەیە، بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، راستەوخۆ بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە پەیوەندیداین بۆ پاراستنی لە خەڵکی کوردستان لە مەترسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی و لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی تواناکانمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی…
Total
0
Share