وێنە.. بڕێکی زۆر چەرەسی خراپبوو و ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر چەرەسی ماوەبەسەرچوو و خراپبوودا، کە خاوەنەکەی بەروارەکەی نوێکردووەتەوە و بەنیازبووە ساغیبکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڕەکی مەلاداود دەست بەسەربڕێکی زۆر چەرەس- نۆکی برژاوی ئێرانیدا کە خراپبووە و ماوەکەی بەسەرچووە، بەڵام خاوەنەکەی بەروارەکەی گۆڕیوە.

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، زیاتر لە یەک تۆن و 350 کیلۆگرام چەرەسی بەسەرچوو و خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا کە کارتۆنەکانیان گۆڕدرابوو و بەرواری نوێی بۆ دانرابوو، خاوەنەکەشی دەستگیرکراوە و رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

رایگەیاندووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کۆگاکە دەست بەسەر (297) کارتۆنی بەتاڵی بەکارهاتوودا گیراوە کە چەرەسەکەی ناوی کراوەتەوە ناو کارتۆنی نوێوە و لەبازاڕدا فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەكان: پێویستە دادگای كەرخ ڕێوشوێنەكانی دژ بە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕابگرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەر وەزیری نەوت و بەڕێوەبەرێكی سەر بە وەزارەتەكە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە…
Total
0
Share